Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 19:18

پەیامی سـەرەخۆشی دەزگای سەتەلایتی کوردستان

ماوەی هەژدە ساڵ و تا دواهەناسەشی لە كوردستان تی ڤی خەباتی دەكرد
کوردستان TV
100%

‎پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو هونەرمەند و هاوكارمان سەعید گاباری دەكەین.
لەخودای گەورە داواكارین جێگەی بەهەشت بێت، خوالێخۆشبوو، وێڕای ئەوەی هونەرمەندێكی ناسرا و دونگخۆش بوو، كەسێكی نیشتمانپەروەر و مرۆڤ دۆست و شۆڕشگێڕ بوو، بەدەنگو ئاوازەكانی وەك پێشمەرگە بەردەوام لەسەنگەری بەرگریی لە دۆزی ڕەوای میللەتەكەی بوو، هاوكات وەك ڕاگەیاندنكارێكیش ماوەی هەژدە ساڵ و تا دواهەناسەشی لە كوردستان تی ڤی خەباتی دەكرد و دەیان بەرنامەی هەمەڕەنگی پێشكەش بە بینەرانی كورستان كرد.
تاهەتایە خەبات و دەنگو ئاواز و هونەرەكەی بەنەمری لە دڵی میللەتەكەمان دەمێنێتەوە.
‎بۆردی  بەڕێوەبردنی دەزگای سەتەلایتی كوردستان ٢٠٢٠/٥/٤

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.