پهرلهمانی كوردستان لهسهر چارهنووسی پرۆسهی خوێندن كۆدهبێتهوه و وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لێكەوتەكانی كۆرۆنا لە پەرلەمان دەخەنەڕوو.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، لە بانگھێشتنامەیەكدا كە بۆ پەرلەمانتارانی ناردووە، ئاماژەی بەوە كردووە، رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان، کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکەش، خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند بڕگەیەكی ھەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.
ھەروەھا له بانگهێشتنامهكهدا هاتووه، گفتوگۆ لەبارەی پلانی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و پەروەردە دەكرێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2019-2020.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.