سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كرد بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان به كارنامه‌ی وه‌زاری و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كردووه بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان به كارنامه‌ی وه‌زاری و كابینه‌ی راسپێردراو، مسته‌فا كازمی.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشته‌كه كاتژمێر ٩ی شه‌وی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژی نۆی نیسانی رابردوو، سه‌ركۆماری عێراق، به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی، مسته‌فا كازمی بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.