ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌رتاسه‌ری جیھان به‌ھۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیانله‌ده‌ستداوه 250 ھه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیھان به‌ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 252 ھه‌زار و 425 كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 646 ھه‌زار و 413 كه‌س.
به‌رزترین رێژه‌ش به گیان له‌ده‌ستدانی ٦٩ھه‌زار و ھه‌شت كه‌س له ئه‌مریكا تۆمار كراوه، به دوای ئه‌ویشدا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانیان تیادا تۆمار كراوه به‌م جۆره‌یه: ئیتاڵیا ٢٩ ھه‌زار و ٧٩ كه‌س، به‌ریتانیا ٢٨ ھه‌زار و ٧٣٤ كه‌س، ئیسپانیا ٢٥ ھه‌زار و ٤٢٨ كه‌س، فه‌ڕه‌نسا ٢٤ ھه‌زار و ٨٩٥ كه‌س، به‌لجیكا حه‌وت ھه‌زار و ٩٢٤ كه‌س، ئه‌ڵمانیا شه‌ش ھه‌زار و ٨٦٦ كه‌س، ئێران شه‌ش ھه‌زار و ٢٢٧ كه‌س، ھۆڵه‌ندا پێنج ھه‌زار و ٨٢ كه‌س و چینیش چوار ھه‌زار و ٦٣٣ كه‌س.
له كاتێكدا تاكو ئێستا یه‌ك ملیۆن و ١٦٩ ھه‌زار و ٣٣٣ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه، ھێشتا دوو ملیۆن و ١٨٤ ھه‌زار و ١٣٧ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.