شه‌وی رابردووله گوندی حلێوات له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه داعش هێرشی كرده سه ر هێزه عێراقییه‌كان و به قه‌ناس كامیری حه‌راری سوپای عێراقی شكاند و چه‌كدارێكی هێزه عێراقییه‌كانیش له‌هێرشه‌كه‌دا كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌یش برینداربووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له گوندی هندییه سه‌ر به شاره‌دێی مه‌لا عه‌بدوڵڵا له‌باشووری كه‌ركوك داعش هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی و شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وام بووه‌و و زیانه‌كانیش نه‌زاندراون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ژووری ئۆپه‌راسیونه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند له ناحیه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵا له‌باشوری كه‌ركوك داعش هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی و ده‌نگی ته قینه‌وه‌ی به‌هێز بیستراوه.
هه‌روه‌ها له شاره‌دێی ره‌شاد له‌باشووری كه‌ركوك داعش هێرشی كرده سه‌ر حه‌شدی عه‌شایری و به‌وهۆیه‌وه چوار چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایری كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.