سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه له‌نێو تیمی هێزه عێراقیه‌كاندایه بۆ چاودێری كردنی جموجۆڵی داعش، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش له پاریزگای دیاله پلانه، ڕه‌نگه داعش بیه‌وێ چاوی هێزه ئه‌منیه‌كان بباته سه‌ر ئه‌و پارێزگایه و له‌ناوچه‌ی تره‌وه هێرش بكات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، ڕوونیكرده‌وه داعش له‌مانگی ڕه‌مه‌زان دا، " غه‌زوه‌تول مه‌وت " ی ڕاگه‌یاندووه، ده‌یه‌وێ زۆرترین هێرش ئه‌نجام بدات،.
هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌یه‌ك خۆكوژیان ئاماده كردووه، خۆكوژه‌كان له‌سه‌ربازگه‌ی عائیشه له‌پارێزگای دیاله‌وه ڕه‌وانه‌ی ناوچه جیاجیاكان كراون.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: پلانیان داڕشتووه له‌چه‌ند شه‌وی داهاتوودا، هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و هێزه ئه‌منیه‌كانيش چاودێریان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.