سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌ته‌نها ناتوانێت، خه‌رجی راوه‌دوونانی داعش له ئه‌ستۆ بگرێت.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقییه نیوز باسی له پێشهاته‌كان كرد و گوتی: ئه‌وه‌ی له‌میانی دوو رۆژی رابردوودا له جموجۆڵی تیرۆریستان روویداوه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تیی له بواری هه‌واڵگرییدا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه "له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بڕیارێك دا كه تیایدا داوا له حكوومه‌ت ده‌كات كۆتایی بهێنێت به بوونی سه‌ربازی بیانیی له وڵات كه به‌هۆیه‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش له ژماره‌یه‌ك له بنكه‌كانی له عێراق كشانه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی راشیگه‌یاند كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش مه‌ترسییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش توانا و شاره‌زای هه‌یه له راوه‌دوونانی تیرۆریستان و گوتی: به‌ڵام ئێمه به‌ته‌نها نا‌توانیین خه‌رجی راوه‌دوونانی داعش له ئه‌ستۆ بگرین.
له‌میانی دوو رۆژی رابردوودا، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی سوپا، پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگاكانی دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین، كه‌ركووك و ئه‌نبار كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز، پۆلیس و چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له هاوكێشه‌ی عێراق زۆر گرنگه و ئه‌گه‌ر نه‌توانین حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنین، ئه‌وا ئه‌و پشتیوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه پێشكه‌ش به وڵاته‌كه‌مان ده‌كرێت راده‌گیرێت.
له كۆتاییدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی گوتی: به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، عێراق رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی مه‌ترسیداری ئابووری بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.