فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
فازڵ میرانی له‌و سه‌ردانه‌یدا ده‌ستخۆشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پارێزگا و ئیداره‌كانی دیكه كرد كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ره‌نگاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌وه و به گرتنه‌به‌ری بڕیرا و رێكاره‌كان هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیان پاراست و رێگه‌یان نه‌دا ڤایرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتگیر بڵاوببێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كە رێکارەکانی حکومەت بە پێچەوانەوەی وڵاتان، زووتر جێبەجێکران ئەمەش وایکرد کەمترین زیان بکەین.
هه‌روه‌ها فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه گیراونه‌ته به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتیان بووه.
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی راشیگەیاند كە شەممەی داهاتوو هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
وتیشی، نابێت کێشە سیاسییەکان داخڵ بە حکومەت بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.