به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان (سوننه) له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفی رایگه‌یاند كه به مه‌رجێك پاڵپشتی له راسپێردراو مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی دوور له پشكپشكێنه و ململانییه سیاسییه‌كان پێكبهێنێت".
به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان كه له كۆی ٣٢٩ كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خاوه‌ن ١١ كورسییه دوای ئه‌وه‌ی راسپێردراو مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ ئوسامه نوجێفی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یش داوی ئه‌وه ئه‌نجامدرا كه دوێنێ دووشه‌ممه به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاندبوو له حكوومه‌تی نوێ به‌شداری ناكات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئوسامه نوجێفی ئه‌وه‌ی گوتووه "به مه‌رجێك پاڵپشتی له مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و لێهاتووی كه دوور بێت له پشكپشكێنه‌ی حزبایه‌تی و ململانییه سیاسییه‌كان، پێكبهێنێت".
گوتیشی: "به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان، نابێت به به‌شێك له حكوومه‌تی نوێ، به‌ڵام پاڵپشتی لێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌كانی كه‌سانی لێهاتوو و ده‌ست پاك بن".
راشیگه‌یاندووه "به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان، چاودێری ئه‌رك و كاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات و ئه‌گه‌ر نیشتمانییانه مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت بكات ئه‌وا پاڵپشتی لێ ده‌كات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان وه‌ك لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانیی ده‌مێنته‌وه".
له به‌شێكی رایگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌دراوه كه مسته‌فا كازمی بۆ ئوسامه نوجێفی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا نیشتمانییانه و دوور له تایفه‌گه‌ریی كار و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه سبه‌ی چوارشه‌ممه، ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.