له ئێران له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٣ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته، شه‌ش هه‌زار و ٣٤٠ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی، ئاشكرای كرد له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٣ كه‌سی دیكه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و ٣٢٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆماركراوه.
به‌وپێیه‌ش خێرایی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا رووی له كه‌می كردبوو، چه‌ند رۆژێكه سه‌رله‌نوێ رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه.
كیانوش جیهانپور تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه شه‌ش هه‌زار و ٣٤٠ كه‌س به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش بۆ ٩٩ هه‌زار و ٩٧٠ حاڵه‌ت هه‌ڵكشاوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران باسی له‌وه كرد، باری ته‌ندروستیی دوو هه‌زار و ٦٨٥ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه ناجێگیره و تا ئێستا، ٨٠ هه‌زار و ٤٧٥ كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه.
كیانوش جیهانپور هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه تا ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری ئێران-دا، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ٥١٩ هه‌زار و ٥٤٣ كه‌س ئه‌نجامدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.