هێزه عێراقییه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆرستانی داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ست پێ كرد، هاوكات كوژرانی سێ تێرۆریستی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یه‌ندرا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه سوپای عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی له چوار میحوه‌ره‌وه، ئۆپه‌راسیۆنێكیان به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له ناحیه‌ی مكێشیفه سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌ست پێكردووه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر تیرۆریستانی داعش زنجیره‌یه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه له ئاكامدا، ١٣ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و ٢٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه هێزه‌كانی سوپا، سێ تیرۆریستی داعشیان له ناوچه‌ی غێده باشووری كه‌ركووك كوشتووه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌وباره‌وه بخرێته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.