له‌باره‌ی پرسه‌كانی بودجه و موچه و نه‌وت و گاز و پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵ گفتوگۆ ده‌كات.
ئه‌مرۆ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌باره‌ی پرسه‌كانی بودجه و موچه و نه‌وت و گاز و پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵ گفتوگۆ ده‌كات.
سه‌میر هه‌ورامی راگه‌یاند، شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌و دانوستانانه‌ی له‌هه‌فته‌ی رابردوو كۆتاییان پێ هێنا.
دووپاتی كرده‌وه ئه‌م گفتوگۆیانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه و له‌به‌رژوه‌ندی هه‌ردوولا دایه چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ بدۆزرێته‌وه.
دووپاتی كرده‌وه پێشتریش شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو بۆ تاوتوێ كردنی پرسی نه‌وت و گاز و كاره‌با و ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.