Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 15:17

لە هەولێر نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری داخرا

91 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چارەسەر كرا
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 5-5-2020 نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر كە تایبەت كرابوو بە چارەسەرکردنی تووشبووانی كۆرۆنا داخرا‌.

دكتۆر بۆتان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری رایگەیاند دوای پاكکردنەوەی نەخۆشخانەكە دەست بە كاری ئاسایی نەخۆشخانەكە دەكەنەوە.

گوتیشی: ئەمڕۆ سێشەممە دوایین تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری، نەخۆشخانەکەی جێهێشت و چیدی تووشبووانی کۆرۆنا لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر ناکرێن.

لەو ماوەیەی نەخۆشخانەكە تایبەت كرا بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا کە ماوەی مانگێک بوو، 91 نەخۆشی تێدا چارەسەر كرا.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری گوتیشی: دوای پاكکردنەوە و رشاندنی نەخۆشخانەكە بە دەرمانی دژە ڤایرۆس، لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە كاری ئاسایی رۆژانەیان دەكەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.