بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لەبارەی بڵاوكردنەوەی خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی كه له چهند پەیجێک بڵاوكرایهوه روونكردنهوه دەدات.
كەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: ئەو خشتەیەی لەبارەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەچەند پەیج و گروپێكی سۆشیاڵ میدیا بڵاوكراوەتەوە، هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە دهڵێت: هێشتا هیچ کاتێک بۆ تاقیکردنەوەکان دیارینەکراون، ئەگەر کاتێکمان دیاریکرد بەفەرمی بڵاویدەکەینەوە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە بڵاوكراوەتەوە، رۆژی یەكشەممە 28-6-2020 یەكەم تاقیكردنەوە دەستپێدەكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.