وەزارەتی تەندروستی سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر راگهیاند كه دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانن
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 37 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 9 ساڵانە ، هەموویان دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە قەزای خەباتن لە پارێزگای هەولێر، بەرکەوتووانی تووشبووەکەی ئەمڕۆیە.
وەزارەتی تەندروستی
5 ئایار ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.