راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە سهبارهت به بڵاوكردنهوهی خشتەیەکی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی روونكردنهوه دهدات.
ژمارەیەک دەزگای میدیایی خشتەیەکیان بڵاوکردۆتەوە بۆ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی ، ئەم خشتەیە هیچ بنەمایەکی نییە و نەدەبوو دەزگا میدیاییە ناسراوەکان بکەونە ئەو هەڵەیەوە کە هەندێک پەیجی فەیک ئەوکارانە دەکەن بەمەبەستی شێواندنی پرۆسەی پەروەردە .
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتمان رایگەیاندووە کە هەموو بڵاوکراوە فەرمیەکانی لە وێب سایتی وەزارەت و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک ، کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە ناسێنراوە ، کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی کە میدیایی فەرمی وەزارەتە، بڵاو دەکرێتەوە.
داواکارین بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی پەروەردە بکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.