Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 15:20

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکرده‌وه‌

تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ به‌ كۆرۆنا
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماری (24) كاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە (85) تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە؛ (5) بەغدا – رەسافە، (13) بەغدا – کەرخ، مەدینە گوب (16)، (2) لە نەجەف، (13) لە کەربەلا، (12) لە کەرکوک، (19) لە بەسڕە، (1) لە هەولێر، (3) لە موسەنا و حاڵەتێکیش لە میسان.

ئاماژەی بەوەشکردوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار حاڵەتی حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراون، کە دوایان لە مەدینە توب لە بەغدا و حاڵەتێک لە بەشی رەسافە لە بەغدا و حاڵەتێکی دیکەش لە بەسرە، جگە لەوەش (27) کەسی دیکەش لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە و رەوانەی ماڵەوەکراون.

بەپێی ئامارەکان تا ئێستا لە سەرانسەری عێراقدا 2431 حاڵەت تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە 102 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1571 کەسیش چاکبونەتەوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.