Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 13:28

شاندی حکومەتی هەرێم لەبارەی نەوت و بودجە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەستپێدەکاتەوە

چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات
کوردستان TV
100%

شاندی دانوستانكاری حكومەت لە بەغدایە و ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌  لەبارەی نەوت و بودجە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەستپێدەكاتەوە

سەمیر ھەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت  رايگەیاند، بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانی ھەفتەی رابردوو، شاندی حكومەت سەردانی بەغدای كردووە و بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی تەواوكاری ئەو گفتوگۆیانە بكەن.

وتيشى کۆبوونەوەکان لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت لەسەر پرسی بودجە و نەوت دەبێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكانی ھەفتەی رابردوو چەند پێشنیازیك گەڵاڵەكراون و خراونەتە بەردەستی حكومەتی عێراق، حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش دەیەوێت لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ بەغدا ھەڵبداتەوە و  ئەمڕۆش چاوەڕێدەكەن حكومەتی عێراق تێڕوانینی خۆی لەبارەی ئەو پێشنیازانە بخاتەڕوو و لە كۆبوونەوەكاندا تاتوێ بكرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.