ئەمڕۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پێشوازیی كرد لە گەشتێكی هێڵی ئاسمانی مسڕییە کە راستەوخۆ لە ویلایەتی واشتنتۆنی پایتەختی ئەمریکاوە هاتبوو. فڕۆكەی گەشتەکە لە جۆری بۆینگ ٩-٧٨٧ بوو و وەكو فڕۆكەیەكی دیپلۆماتی بە کۆدی فڕینی MS3052, کاتژمێر ١٠:٥٢ی بەیانی بە کاتی هەولێر گەیشت، ئەمەش دوای فڕینی ٩٦٥٦ کیلۆمەتر.
ماوەی ئەم گەشتە ١٠ کاتژمێر و ٣٣ خولەکی خایاند و بە درێژترین گەشت دادەنرێت كە تاکو ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل نیشتبێتەوە، لە وەتەی کرانەوەی تێرمیناڵە نوێیەكەی فڕۆكەخانە لە ساڵی ٢٠١١دا. گەشتەكە لە باکووری ویلایەتی واشنتۆنەوە فڕی و دواتر بە ئاسمانی باشووری ئایسلەندا تێپەڕی و دوای ئەویش بەرەو باشووری قاڕەی ئەوروپاوە هات و لە کۆتاییشدا لە هەولێر نیشتەوە.
لەم بارەیەوە، خاتوو تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل وتی: "سەرەڕای ئەم کاتە سەختە کە پێیدا تێپەڕ دەبین، ئەمە بە خاڵێكی گرنگ دادەنرێت لە مێژووی گەشەسەندنی فڕۆکەخانە و هەرێمەکەمان. ئەمە یەکەمین گەشتی لەم جۆرەیە، بەڵام جێگایەکی مێژوویی دەبێت لای ئێمە
لە کاتی ئێستادا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بە رووی گەشتە بازرگانییەکانەوە داخراوە تاکو رێکەوتی ٢٢/٥/٢٠٢٠، بەپێ بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێڕاقی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.