شه‌وی رابردوو كه‌شتیه‌كی عیراقی له ده‌روازه‌ی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له پارێزگای به‌سره نوقم بوو.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عیراق بڵاویانكردنه‌وه كه كه‌شتیی (ساڵحیه)ی عیراقی به‌هۆی زریانێكی به‌هێزی ته‌پوتۆزه‌وه له ده‌روازه‌ی باكوری به‌نده‌ری ئوم قه‌سردا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و نوقم بووه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه به‌له‌مه ده‌ریاوانییه‌كانی سه‌ربه هێزی ده‌ریایی عیراق به‌هانای كه‌شتیه‌كه‌وه چوون، به‌ڵام به‌هۆی تاریكیی شه‌و و خراپیی ئاستی بینین، كاری تیمه به‌له‌وانییه‌كه سه‌خت بووه.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، تا ئێستا نازانرێت چه‌ند كه‌س له تاقمی كه‌شتییه‌كه رزگاربوون و چه‌ندی دیكه‌ش خنكاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.