ئاسایشى سلێمانى گەنجێكی دەستگیر كرد، كە ئافرەتێكی بە پەت خنكاندووە، دواتر تەرمەكەی لە كارەبا داوە، ئەمەش بۆ ئەوەی وای پیشان بدات، كە كارەبا گرتوویەتی.
بهرێوهبهرایهتی ئاسایشى سلێمانى بڵاوی كردهوه كه گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی (م.ج.ئا)، ئافرەتێکی تەمەن 29 ساڵی بە ناوی (گ.ح.ع) خنکاندووە.
ئاسایشى سلێمانى ئاماژه بهوهش دهكات كه گەنجەکە تاوانەکەی لە ناو ماڵی ئافرەتەكەدا کردووە. سەرەتا بە پەت ئافرەتەكەی خنكاندووە، دواتر لە پێناوی شاردنەوەی تاوانەكە و دڵنیابوونەوە لە كوشتنی، تەزووی كارەبای لە تەرمەكە داوە، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەیەكی وردی ئاسایش دەركەوتووە: كە سەرەتا ئافرەتەكە خنكێنراوە و دواتریش تەزووی كارەبای لێدراوە.
ههروهها راشیدهگهیهنن ، رووداوەكە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە. تاوانەكەش لە گوندی (فایەڵ)ی سەر بە شاری سلێمانی کراوە، ئێستاش گەنجەكە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزاکانی عێراقی دوای دانپێدانان بە كوشتنەكە، راگیراوە.
ئاسایشى سلێمانى دهشڵێت ، ئەو گەنجە لە رۆژی چواری ئەم مانگە دەستگیرکراوە و رۆژێک دواتر دانی ناوە بە تاوانەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.