- له یه‌كه‌م قۆناغدا له ئه‌مریكا پێكوته‌كه له‌سه‌ر ٣٦٠ كه‌سی ته‌ندروست له دوو جۆر ته‌مه‌ن كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر ته‌مه‌نه‌كانی ١٨-٥٥ و ٦٥-٨٥ تاقیده‌كرێته‌وه.
كۆمپانیای بایۆته‌كنه‌لۆجی BioNTech له ئه‌ڵمانیا، كه زانای تورك پرۆفیسۆر د. ئوغور شاهین هاوبه‌شی دامه‌زرێنه‌رێتی، له ئه‌مریكا ده‌ستیكرد به تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له‌سه‌ر مرۆڤ، كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌رمانی ئه‌مریكی Pfizer په‌ره‌یان پێداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن Pfizerه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه پاش ئه‌ڵمانیا له ئه‌مریكاش ده‌ستكراوه به تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌ی گریمانه‌كراوی ناسراو به "BNT162" له‌سه‌ر مرۆڤ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه له‌و تاقیكردنه‌وانه‌دا كه به ''قۆناغی ١|٢'' ناسراوه، سیستمی به‌رگریی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌كوترێت تاقیده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت گونجاوه بۆ ٤ ''په‌یامی RNA'' كه له كاره‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه پێكوته‌كان له كۆلێجی پزیشكی زانكۆكانی ماریلاند و نیویۆرك به‌كارهێنراوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له یه‌كه‌م قۆناغدا له ئه‌مریكا پێكوته‌كه له‌سه‌ر ٣٦٠ كه‌سی ته‌ندروست له دوو جۆر ته‌مه‌ن كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر ته‌مه‌نه‌كانی ١٨-٥٥ و ٦٥-٨٥ تاقیده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا زانیاریی ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر تاكه‌كانی ١٨-٥٥ كاریگه‌ر و متمانه پێكراو بوو، ئه‌وا له‌سه‌ر تاكه‌كانی ته‌مه‌نی ٦٥-٨٥ تاقیده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كاریگه‌ر و متمانه‌پێكراوه تا كۆتایی ساڵ له ئه‌مریكا ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی به شێوه‌یه‌كی فراوان.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ده‌كرێن به‌رده‌وامی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌یه كه له ئه‌ڵمانیا درێژه‌یان هه‌یه.
په‌یمانگای Paul-Ehrlich، كه به‌رپرسه له په‌سه‌ندكردنی پێكوته و ده‌رمانه‌كان له ئه‌ڵمانیا، له ٢٢ی نیساندا ره‌زامه‌ندیدا به BionTech بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته گریمانه‌كراوه‌كه.
كۆمپانیای BionTech، كه له ساڵی ٢٠٠٨دا له شاری ماینز له ئه‌ڵمانیا دامه‌زراوه، كارده‌كات له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ده‌رمانی هه‌ندێک نه‌خۆشی، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه.
له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، BionTech له بۆرسه‌ی NASDAQ له ئه‌مریكا پشكه‌كانی خسته‌ڕوو و، ١٥٠ ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی كۆكرده‌وه.
كۆمپانیای گه‌وره‌ی ده‌رمانی ئه‌مریكی Pfizer، مانگی رابردوو بڵاویكرده‌وه كه BioNTech هاوبه‌شێكی به‌توانایه‌تی بۆ په‌ره‌پێدانی پێكوته‌ی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ Covid-19.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.