Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 13:25

بۆ ئەوەی 5 ماددەی جەستەت بەهێز بێت وابکە

مێشك خاو دەكاتەوە، دڵەڕاوكێ و ترس ناهێڵێت
کوردستان TV
100%

ن/  د. خالس ئەحمەد
ئەو ماددە كیمیاوییانەی پێیاندەگووترێت (گوێزەرەوەی دەماری) ئەركیان گواستنەوەی پەیام و تەزووە دەمارییەكانە لە نێوان خانە دەمارییەكانی مێشك و كۆئەندامی دەماری لە جەستەدا، پێنج ماددەی هەرە گرنگ و كاریگەر لە جەستەدا هەن كە بریتین لە دۆپامین (ماددەی كیمیایی چێژوەرگرتن)، سیرۆتۆنین (ماددەی كیمیایی دڵخۆشبوون) ئیندۆرفین (مۆرفینی سروشتی نێو جەستە) ئۆكستۆسین (ماددەی كیمیایی خۆشەویستی) گابا (ماددەی كیمیایی خاوبوونەوە) وەرزش = دۆپامین ، سیڕۆتۆنین ، ئندۆرفین تەئەمول = دۆپامین ، سیڕۆتۆنین چوكلێتی ڕەش = دۆپامین، سیڕۆتۆنین دۆپامین رۆڵی سەرەكی هەیە لە چێژ وەرگرتن، بەئاگابوون، تەركیزكردن، جووڵە و چالاكی، دڵخۆشی، بیرەوەری كەمیی دۆپامین هۆكارە بۆ نەخۆشیی پاركینسۆن (كەمبوونەوەی جووڵە، رەقبوون، لەرزۆكی و نەمانی هاوسەنگی و خەمۆكی) ئاڵوودەبوون هۆكارەكەی بۆ ئەو ماددەیە دەگەڕێتەوە، چونكە ماددە هۆشبەرەكان لەرێگەی زیادكردنی دۆپامین هەستكردن بە چێژ و دڵخۆشی دروستكراویان بۆ پەیدا دەبێت.

- وەرزشكردن، رۆیشتنی خێرا بۆ نیو كاتژمێر رۆژانە.
- تەئەمولكردن، رۆژانە (10 - 20) خولەك.  
- گوێگرتن لە مۆسیقای ئارام(خاو).
- خەوتن بۆ هەشت كاتژمێر لە شەودا.
- خواردنی وەك گۆشت، چەوریی بەسوود وەك ئۆمێگا 3 ڤیتامین (E) كە لە مۆز، گێزەر، بڕۆكلی، فڕاولە، بیبەر، گوڵەبەڕۆژە و بادامدا هەیە.
- شەكر و شیرینەمەنییەكان دۆپامین كەم دەكەنەوە، بەڵام چوكلێتی رەش دۆپامین زیاد دەكات.
-سیڕۆتۆنین، ماددەی دڵخۆشبوون، باشبوونی مەزاج، باشبوونی خەو، ئارەزووی خواردن، تەركیزكردن كەمی ئەو ماددەیە دەبێتە هۆی خەمۆكی .
- بەسەربردنی كات لە شوێنی كراوە و بەر خۆر رۆژانە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر.
- خۆراكی دروست، وەك گۆشتی كەم چەوری، ماسی، شیر، پەنیر، هێلكە، چەرەزات و مۆز.
- بیركردنەوە لە شتی باش ئندۆڕفین، مۆڕفینی ناوەخۆ هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و ژان لەگەڵ كەیف خۆشبوون و باشبوونی مەزاج وەرزشكردن خەندە و پێكەنین.
- خۆراكی دروست، ئەوانەی ڤیتامین C یان زۆر تێدایە وەك مزرەمەنییەكان هەروەها خواردنە تیژەكان، چوكلێتی رەش.
- سێكس كردن ئۆكسیتۆسین ئەو ماددەیەیە كە لە كاتی لەدایكبوونی سروشتیدا رۆڵی سەرەكی هەیە و پێویستی سەرەكییە، هەروەها لە كاتی شیرپێدانی سروشتی بەڕێژەی زور دەردەدرێت و هۆكارێكە بۆ زیادبوونی سۆز و خۆشەویستی نێوان دایك و كۆرپەكەی رۆڵی گرنگی هەیە لە خۆشویستن، پەیوەندیی بەهێزی نێوان مرۆڤەكان، دڵخۆشبوون و كەمكردنەوەی سترێس و شڵەژانی دەروونی و متمانە و باوەڕبەخۆبوون، كەمكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ.
- گوێگرتن بە تاسەوە بۆ كەسێك یان بابەتێك.
- خواردنی دروست وەك مۆز، بیبەر و هێلكە.
- بەشداربوون لە بۆنە كۆمەڵایەتییەكان و دیداری دۆستان.
-گابا پێیدەگوترێ ڤالیۆمی سروشتیی نێو جەستە، مێشك خاو دەكاتەوە، دڵەڕاوكێ و ترس ناهێڵێت رێگە سروشتییەكانی زیادبوونی ئەو ماددەیە لە جەستەدا بریتییە لە خواردنەوەی چای سەوز خواردنی مۆز، بڕۆكلی و چەرەزات.

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.