Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 11:22

هاوپەیمانی فەتح: هەڵوێستێکی یەکگرتوومان بەرامبەر بە حکوومەتەکەی مستەفا کازمی دەبێت

دەوڵەتی یاسا: بایكۆتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەین
کوردستان TV
100%


 سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیی عێراق، محەمەد غەبان: هەڵوێستێكی یەكگرتوومان دەبێت بەرامبەر بە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی.


سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیی عێراق، محەمەد غەبان رایگەیاند كە هەڵوێستێكی یەكگرتوویان دەبێت بەرامبەر بە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی.

ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانشتنێكی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە كابینەكەی مستەفا كازمی ساز بكات.

حكوومەتی نوێ بۆ بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێویستی بە دەنگی زۆرینە (٥٠+١) هەیە لە ژمارەی ئەندامانی ئامادەبوو نەوەك كۆی گشتیی ژمارەی ئەندامان.

لەوبارەوە محەمەد غەبان راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا هاتووە هاوپەیمانی فەتح هەڵوێستێكی یەكگرتووی دەبێت بەرامبەر بە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە لایەنەكانی نێو هاوپەیمانی فەتح یان ئەندامەكانی دید و بۆچوونی جیاوازیان لەوبارەوە نەبێت .

پێشتر ئەندامی فراكسیۆنیی دەوڵەتیی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەران، گاتع روكابی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئەو لایەنانەی ئاشكرا كردبوو كە بایكۆتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەن بۆ متمانەدان بە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی.

گاتع روكابی رایگەیاندبوو كە فراكسیۆنەكانی دەوڵەتیی یاسا، هاوپەیمانی وەتەنییە و لایەنەكانی نێو هاوپەیمانی فەتح بایكۆتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەن و ئاماژەی بەوەیشدابوو كە ئاستەنگ هەیە لە بەردەم تێپەڕاندنی كابینەی حكوومەتی نوێ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.