وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی دەسپێکردنەوەی بازرگانی کاڵاکان بەشێوەی ترانزێت دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، تێیدا ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی گومرگ کراوە و ئاماژە بەوەکراوە کە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیادبوونی جوڵەی بازرگانی ڕێگە دەدرێتەوە بە تێپەڕبوونی ڕاستەوخۆی کاڵاکان - ترانزێت، بەپێی رێنماییەکانی دارایی.
راشیدهگهیهنن ، کە تەنها رێگە بە بازرگانی ئۆتۆمبێلی شحن، پێداویستی کەرەستەی بیناسازی، ئاسن و بۆڕی پەشەسازی دەدرێت و بڕیارەکەش لە ٦ی ٥ی ٢٠٢٠ەوە جێبەجێ دەکرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.