Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 11:16

تووشبووانی کۆرۆنا بەهۆی مەینی خوێن گیان لەدەست دەدەن

حاڵەتێكی نائاسایی كوشندەیان دۆزرایه‌وه‌ كە پەیوەندی هەیە بەكۆرۆنا
کوردستان TV
100%


زانایان حاڵەتێكی نائاسایی كوشندەیان دۆزیەوە كە پەیوەندی هەیە بەڤایرۆسی كۆرۆناوە و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی حاڵەتی گیان لەدەستدانی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە.


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانایانی كۆلیژی شاهانە لەئیرلەندا (RCSI) دەركەوتووە ئەو تووشبووانەی كۆرۆنا كە بارودۆخی تەندروستیان ناجێگربووە تووشی حاڵەتێكی دەگمەن و ناسروشتی مەینی خوێن بوون كەئەوەش یارمەتیدەر بووە لەدروستبوونی جەڵتەی وورد لەسییەكان و زیادبوونی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان.

پرۆفیسۆر جەیمس ئۆدۆنیل راوێژكاری نەخۆشیەكانی خوێن رایگەیاند: ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان ئەوەیە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیوەندی هەیە بەجۆرێكی دەگمەنی مەینی خوێن بەشێوەیەكی سەرەكی لەناو سییەكان و بێ گومان ئەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی كۆرۆنا.

ووتی: تووشبوون بەكۆرۆنا دەبێتە هۆی هەوكردن لەكیسە بچووكەكانی ناو سیەكان و بەسەدان جەڵتەی بچوك لەسییەكان دروست دەبێت و ئەوەش هۆكاری كەمبوونەوەی ئۆكسجین لەناو خوێن بەشێوەیەكی زۆر لای تووشوبوانی كۆرۆنا دەردەخات.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ رووسیا الیوم
 تەندروستی سلێمانی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.