بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵدا 4630 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری یان لەشاری سلێمانی كردووە و هەروەها 9085 نەخۆشی دیكە سەردانی بەشی كلینیكی ڕاوێژكاری یان كردووە.
هاوكات لەماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ 3304 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون كە 1209 یان بە نەشتەرگەری و 2051 یان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون، هەروەها 28 منداڵیش پاش لەدایك بوون گیانیان لەدەستداوە و لە بەشی خودەج 46 منداڵ وەرگیراوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.