Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:48

ئێران دەستی بەکەمکردنەوەی هێزەکانی کرد لە سووریا

بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە بنكەكانیان چۆل ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

سەرچاوە ئەمنییەكانی ئیسرائیل: ئێران دەستی بەكەمكردنەوەی هێزەكانی كردووە لە سووریا، هەروەها بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە، بنكەكانیان لەوێ چۆڵكردووە.

سەرچاوە ئەمنییەكانی ئیسرائیل رایگەیاند كە ئێران دەستی بەكەمكردنەوەی هێزەكانی كردووە لە سووریا، هەروەها بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە، بنكەكانیان لەوێ چۆڵكردووە.

كەناڵی فەرمی كانی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە كە بەرپرسانی سەربازی لە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئەوەیان ئاشكراكردووە كە ئێران بۆ یەكەمجار دوای چوونی بۆ سووریا، دەستی بە كەمكردنەوەی هێزەكانی كردووە لەو وڵاتە.

ئاماژەیان بەوەیشداوە كە هێزەكانی ئێران بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە، بنكەكانیان لە سووریا چۆڵكردووە و كشاونەتەوە.

ئەو بەرپرسانەی ئیسرائیل باسیان لەوەشكردووە كە رژێمی بەشار ئەسەد بەهۆی بوونی ئێران لەناو سووریا، باجێكی زۆری داوە و راشیانگەیاندووە:

ئێران بووەتە بارگرانی بەسەر شانی رژێمی بەشار ئەسەد.

ئەوەشیان گوتووە ئیسرائیل فشارەكانی بۆسەر ئێران چڕتر دەكاتەوە تا ئەو كاتەی بەتەواوی لە سووریا دەكشێتەوە.

لای خۆیەوە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، نافتالی بێنت لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئەو سەربازانەی ئێران كە دەچنە سووریا، باجی قورس دەدەن و گوتوویەتی:

بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین ئێران بنكەی لە سووریا هەبێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.