Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 11:21

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌: ده‌رگاى قوتابخانه‌کان ته‌نیا بۆ تاقیکردنه‌وه‌کان‌ ده‌کرێنه‌وه‌

تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانى پۆلی 12ى ئاماده‌یی له‌ مانگى شه‌شدا ئه‌نجام ده‌درێن
کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە قۆناغی یەكی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە، دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بۆ تاقیكردنەوەكان دەكرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی خۆی كرد و تیایدا ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە كە لە پەرلەمانی كوردستان ئامادە بوو رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر ئەوە پێكهاتوون كە بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییە  تەندروستییەكان، لە قۆناغی یەكی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە، دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بۆ تاقیكردنەوەكان دەكرێنەوە‌، لەبەرئەوەی هیچ ئاماژەیەكی دڵنیاكەرەوە نییە كە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان نەماوە.

 راشیگه‌یاند سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیران و كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەرۆشی ئەوەیە گیانی قوتابیان سەلامەت بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.