لیستی ناوی وه‌زیره پێشنیارکراوەکانی کابینەی مسته‌فا کازمی گه‌یشتۆته دەستەی سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تاوەکو ئێستاش كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی نەوت و دەرەوە دیاری نەکراون.
بڕیاره ئه‌مشه‌و په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، لیستێكی نوێی كاندیدانی كابینه‌كه‌شی گه‌یشتۆته ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بیست كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی تێدایه جگه له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و نه‌وت.
كاتژمێر نۆی ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دره‌نگانی شه‌وی رابردوو لیستێكی نوێی كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌كه‌ی كازمی بلاوكرایه‌وه، كه ئه‌مه سێیه‌م لیستی كاندیدانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی تایبه‌تیش بێت به به‌ركه‌وته‌ی كورد له كابینه‌كه‌ی كازمی به جێگه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی، پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كورد پێشنیار كراوه كه هێشتا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه و ئه‌و ئاڵوگۆڕه له‌لایه‌ن كورده‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه هاوكات هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ئاوادانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بۆ كورد یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه.
له‌رۆژی 9ی نیسانی 2020 له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق مسته‌فا كازمی راسپێدرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.