شاری پزیشكی به‌غدا رایگه‌یاند پێنج تووشبوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
كارگێڕی شاری پزیشكی به‌غدا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێنج تووشبوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و سه‌نته‌ری تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی كۆڕۆنایان جێهێشتووه.
روونیشی كردۆته‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشته نه‌وه‌د و حه‌وت كه‌س داواش له خه‌ڵكی ده‌كات پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
ژماره‌ی چاكبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق گه‌یشته هه‌زار و پێنجسه‌د و حه‌فتا و شه‌شه كه‌س له كۆی دووهه‌زار و چوارسه‌د و سی و یه‌ك تووشبوی ڤایرۆسه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.