Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 09:12

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید عادل مهاجیر دەکات

کەسایەتیی ناوداری دەڤەری سۆران
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی بەڕێزی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

خانەوادەی بەڕێزی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر، کەسایەتیی ناوداری دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجیرمان پێگه‌یشت.

کاک حاجی عومەر، وەک کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر، خانەوادە و ئاشناکانی خۆی لەسەر ڕێبازی کوردایەتی و گیانفیدیایی بۆ گەل و وڵات پەروەردە کرد و لەو پێناوەشدا شەهید عادل مهاجیر نموونەیەکی دیاری ئەو پەروەردەیە بوو.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزمانی مهاجیر دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی کاک حاجی عومەر بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
6ـی5ـی2020

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.