شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له دوێنێ ئێواره‌وه چوونه‌ته‌وه به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان .
هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی عێراقی كۆبوونه‌وه كه له وه‌زیرانی نه‌وت و پلاندانان و ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و راوێژكارانی سه‌رۆك وه‌زیران پێكهاتبوون .
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار دراوه دوو لیژنه پێكبێن له‌باره‌ی هه‌ردوو دۆسیه‌ی نه‌وت و دارایی و هه‌ردوولا وه‌ره‌قه‌كانی یه‌كتریان ئاڵوگۆڕ كردووه .
بڕیاریشه دوای به‌ربانگ دووباره هه‌ردوو شاندی حوكومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق كۆببنه‌وه ، ئه‌مه سێه‌م جاره له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی بودجه و موچه و ماف و شایسته دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پرسی نه‌وت و وزه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ن. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن .
حكوومه‌تی عێراق دیسان موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه كه له یاسای بودجه‌ی ساڵی دووهه‌زار و نۆزده‌دا ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر كراوه .
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر ئه‌مشه‌و بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و ده‌نگ به كابینه‌ی حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی بدات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.