سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: كورد نایانه‌وێت پۆسته وه‌زارییه‌كانی پشكی كورد بگۆڕدرێن.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دووپاتی كرده‌وه كه كورد نایانه‌وێت پۆسته وه‌زارییه‌كانی پشكی كورد بگۆڕدرێن.
ڤیان سه‌بری له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا له‌و باره‌وه گوتی: ئێمه مافه‌كانی خۆمانمان ده‌وێت وه‌ك خۆیان به پۆسته وه‌زارییه‌كانه‌وه‌و نامانه‌وێت ئه‌و پۆسته وه‌زارییانه‌مان بگۆڕرێت.
ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا دێت كه بڕیاره ئه‌م شه‌و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كۆببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.