زانكۆیه‌كی هۆڵه‌ندی گه‌یشتوونه‌ته دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی به‌هێز بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوته و چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رده‌وامی هه‌یه له نوێترین هه‌نگاویشدا گۆڤاری بلۆمبێرگی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند زانایان له زانكۆیه‌كی هۆڵه‌ندی گه‌یشتوونه‌ته دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی به‌هێز بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه.
روونیشی كردۆته‌وه زانایان له زانكۆی ئۆتریختی هۆڵه‌ندی پێویستییان به كاتی زیاتره بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ و ده‌سپێكردنی قۆناغێكی گرنگ بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه تاقیكردنه‌وه‌كه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی پرۆتینی سبایكه‌وه ده‌بێت كه ناسراوه به دژه ئۆكسیدی دی هه‌زار و سه‌د و حه‌ڤده كه پێشتر بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی سارس به‌كارهێنراوه و سه‌ركه‌وتوو بووه و ڤایرۆسی كۆڕۆناش سه‌ر به هه‌مان خێزانی سارسه. قۆناغی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی له‌سه‌ر مشك تاقیكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامی ئیجابی هه‌بووه و زانایان له ئێستادا هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی چاره‌سه‌رییه‌كه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤیش به‌كاری بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.