له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كۆتایی به ئه‌ركی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌هێنێت كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا پێكهێنرابوو.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و تاخمه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا پێكهێنرابوون، له ماوه‌ی رابردوو به كاری گرنگ هه‌ڵساون، به‌ڵام له ئێستادا سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیانی رۆژانه‌یه له ئه‌مه‌ریكا و به گووته‌ی ئه‌و ئه‌ركی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان كۆتاییهاتووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كۆشكی سپی له گفتوگۆدایه بۆ گۆڕینی ئه‌ركی ئه‌ندامانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ ئیداره‌دانی حاڵه‌ته له ناكاوه‌كان له ئاژانسی فیدڕاڵی.
هه‌رچه‌نده پێشتر رۆژنامه‌ی نیۆڕك تایمز ئه‌و نیازه‌ی كۆشكی سپی ئاشكراكرد، به‌ڵام ئه‌نتۆنیۆ فاوچی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و به دووری زانی دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری له‌وشێوه‌یه بدات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز دووپاتیكردۆته‌وه ئه‌و تیمه‌ی كه رۆژانه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كارییان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه، پێیان راگه‌یه‌نراوه ئه‌ركه‌كانیان كۆتایی هاتووه.
شاره‌زایانی كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌ده‌ن له ترسناكی ئه‌و هه‌نگاوه و به هۆكاری ده‌زانن بۆ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ نیازی واشنتۆن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتییان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی جووڵه ئابوورییه‌كان له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.