بەهۆی شەپۆلی باران ولافاو لەسنوری سیدهكان، خنێرەو لۆلان چەندین هاووڵاتی گیریان خواردوە و ئاو پردی سەر ڕووباری لۆلانی برد.
ئەمڕۆ چوار شهممه شەپۆڵێکی چڕی باران بارین بەشێک لەناوچەکانی کوردستان و دەڤەری سیدەکانیشی گرتەوە بەهۆی ڕێژنەی باران بارین و توانەوەی بەفری چیاکان ئاستی ئاوی ڕووبارەکان بەرزبوتەوە و لەههندێک شوێنیش لاوفاو دروستبوو و لەئەنجامی ئەو لافاوە ئاو پردی لۆلانی برد و بەو هۆیهوه چەندین هاووڵاتی کە بۆهێنانی ڕێواس وگژوگیا بەهارییەکان چونەتە چیاوکوێستانەکانی خنێرەو لۆلان گیریان خواردوە ناتوانن بگەڕێنەوە .
شەپۆلی باران بارین تائێستاش بەردەوامە ئەو هاووڵاتیانەش وەک خۆیان دەڵێن بەهۆی مانەوەیان و نەبوونی هیچ ڕێگایەک بۆ گەڕانەوەیان لە بارودۆخێکی خراپدان و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.