بەتۆمەتی سپی كردنەوە و ساختەكردنی پارە دوو كەسی ئەفریقی لە هەولێر دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، دوو كەسی بە ڕەگەز ئەفریقی و خەڵكی وڵاتی (غینیا)ی بە تۆمەتی سپیكردنەوە و ساختەكردنی بڕی (3 ملیۆن دۆلار) دەستگیر كرد.
تۆمەتباران بە ناوەكانی (م.ص.ع) و (د.ئ.ا)، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (240) لە یاسای سزادان بەند كراون، دوای پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوویشیان، پۆلیس دەستی بەسەر سەرجەم بڕەپارەكە و هەروەها ئەو كەلوپەلانەشدا گرت كە بۆ سپیكردنەوە و ساختەكردنی پارە بەكاریان هێنابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.