بڕیاره ئهمشهو له دانیشتنی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقدا متمانه به كابینهی مستهفا كازمی بدرێت.
هەرچەندە بڕیاربوو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بەكابینەكەی مستەفا كازمی كاتژمێر 9ی ئەمشەو بهرێوهبچێت، بەڵام كۆبوونەوە بۆ ماوەی كاتژمێرێك دواخرا.
ئەمشەو چوارشەممە، كەمێك پێش ئێستا زەنگی چوونە ژوورەوە بۆ ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق لێدرا بەمەبەستی دەستپێكردنی دانیشتنی تایبەت بە متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.