سێ وه‌زاره‌ت وه‌كو پشكی كورد له كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی عێراق دیاری كرا، بریاره ئه‌مشه‌و ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی مسته‌فا كازمی دانیشتنێك به‌رێوه‌بچێت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی عێراق هه‌ر یه‌كه له فوئاد حوسێن بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، خالید شوانی بۆ وه‌زیری داد نازه‌نین محه‌مه‌د بۆ وه‌زیری ئاودانكردن و نیشته‌جێكردن ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.