Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 07:36

به‌ ڤیدیۆ.. سێ ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر له‌ دهۆک سووتان

كاتژمێر 1:25 خوله‌كی به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له شه‌قامی سه‌ره‌كی دهۆك- زاخۆ و له‌ نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی موقبلێ ‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ نێوان سێ ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌رسێ ئۆتۆمبیله‌كه‌ سوونان.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌یامنێر كوردستان تیڤى پێی ڕاگه‌یاندین: نزیكی كاتژمێر 1:25 خوله‌كی به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا سووتان و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زانی ماددی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند:دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ بنكه‌كانی به‌رگری شاستانی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی سیمێل و باتیلێ و ماڵتایێ گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد و  خۆشبه‌ختانه‌ زیانه‌كان ته‌نیا ماددی بوون و زیانی گیانی به‌دوواوه‌ نه‌بووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.