كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه كه‌وا زانای به ناوبانگی چینی " بینگ لو" كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌كرد و له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشیدا گه‌یشتبوو به زۆر نهێنی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ڕووداوێكی ته‌موو مژاویدا له ئه‌مه‌ریكا كوژرا.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكرایكردووه: زانا "بینگ لو" مامۆستای زانكۆی پیتسبورگ بوو له ئەیالەتی په‌ینسلوانیا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 6ی مه‌ی 2020 ته‌رمی ناوبراو له ته‌مه‌نی 37 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه و پۆلیسی شاره‌كه‌ش له باره‌ی مردنه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه: نیشانه‌كانی كوشتن یاوه‌خود خۆكوشتن له‌سه‌ر شان و ملی دیار بوون و كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز چینیش كه هاوكات ناسیاری بینگ لو بووه له نزیك ماڵی " بینگ لو" له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا بینراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، گیانله‌ده‌ستدانی ناوبراو دوای ئه‌وه دێت كه بینگ له ویستویه‌تی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاو بكاته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.