Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 07:36

خوێنی چاکبوانی کۆرۆنا کرین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت

لە رێگای ئینتەرنێتەوە بە بازاڕی دەکەن
کوردستان TV
100%

لە راپۆرتێکی میدیایی دوای بەدواداچون دەرکەوتووە گرووپەکانی تاوان لە تۆڕی ئینتەرنێت دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی نوێ بۆ فڕۆشتنی خوێنی ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و زاڵبوونە بەسەر ڤایرۆسەکەدا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە تووشبوانی ئەم ڤایرۆسە بەهۆی پلازمای خوێنی ئەو کەسانەی بەم ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە چارەسەر دەکرێن.


توێژەران بڵاویان کردەوە گرووپەکانی تاوان لە ئینتەرنێت و ئینتەرنێتی شاراوە بە تایبەتی توانیویانە بواری ئەلیکتڕۆنی بقۆزنەوە و پارەیەکی زۆر بەم هۆیەوە کۆبکەنەوە، پاش ئەوەی خوێنی کەسانی چاکبووە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگای ئینتەرنێتەوە بە بازاڕی دەکەن و بە پارەیەکی زۆری خەیاڵی بە خەڵکی دەفرۆشنەوە، پێشتر زانایان دووپاتیان کردەوە ئەو کەسانەی دەتوانن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا زاڵ بن، جەستەیان بەرگری دژ بەو ڤایرۆسە دروستدەکات و لە خوێنیان دەمێنێتەوە، بۆیە وەرگرتنی پلازمای خوێنی چاکبوەوە و دواتر تێکەڵ کردنی بە جەستەی مرۆڤێکی توشبوو بەم ڤایرۆسە لە ماوەیەکی کەم دا تووشبوەکەی تریش چاکدەبێتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە رێژەی چاکبوونەوە رۆژ لە دوای رۆژ لە بەرزبوونەوەدا بێت، زۆربەی وڵاتانی دنیا بۆ رزگار بوون و زاڵبوون بەسەر کۆرۆنا ئەم چارەسەرە بەکاردەهێنن، بەڵام پلازمای خوێنی ئەو کەسانەی کە چاکبوونەتەوە تەنها لە نەخۆشخانەکان بەو کەسانە دەدرێت کە تووشبوون، خەڵکێکی زۆریش دەیانەوێت بەر لەوەی تووشی ئەم ڤایرۆسە ببن پلازمای خوێن بکرێتە جەستەیان تاوەکو تووش نەبن، ئەمەش وایکردووە خواستی لەسەر زیاد ببێت و نرخەکەی بەرز ببێتەوە.


ئا/هۆژین شەوکەت   
 

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.