وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لە‌كاتێكدا كە ئێسته رێگای ھاتوچۆی ئۆتۆمۆبێل لە‌ناو سە‌نتە‌ری شاری هه‌ولێر داخراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆی هاووڵاتییان له‌ناوه‌ندی شار ئاسان بێت، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل ته‌رخان كراوه و هاووڵاتییان بێ به‌رانبه‌ر ده‌توانن سوود له‌و خزمه‌تگوزارییه ببینن.
ڕاشیگه‌یاندووه: سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری هه‌ولێر له سه‌عات 11ی به‌یانی بۆ 5ی ئێواره دابین كردووه.
ئۆتۆمبێله‌كان جۆری یاریگه‌ی گۆڵفن، كاره‌بایی و بێده‌نگ و بێ دووكه‌ڵن، بۆیه به دۆستی ژینگه هه‌ژمار ده‌كرێن.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.