Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 05:15

کۆبوونە‌وە‌‌کانی شاندی باڵای ھە‌رێم و حکومە‌تی عێراق بە‌ردە‌وامن

زانیاری و دۆکیۆمێنتەکان ئاڵوگۆڕ ‌كران و پێشنیاری گونجاو گە‌ڵاڵە‌ كراون
کوردستان TV
#7
100%


كۆبوونە‌وە‌كانی شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی عێراق بە‌ردە‌وامن بۆ دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌ری گونجاوی هەردوو پرسی نە‌وت ودابینکردنی ماف و شایستەداراییەکانی ھەرێم لە بەرامبەر پابەندیەکانی ھەرێم بە ئیلتزاماتەکانی.

سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌بارە‌ی ناوە‌ڕۆكی كۆبوونە‌وە‌كان، رایگە‌یاند: لەگفتوگۆكاندا سەرەڕای خستنەڕووی زانیاری و دۆکیۆمێنتەکان و ئاڵوگۆڕکردنیان چە‌ند پێشنیارێکی گونجاو گە‌ڵاڵە‌ كراون، وە‌ك چارە‌سە‌ر بۆ پرسەكانی نە‌وت و ماف وشایستەداراییەکانی ھەرێم، و چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان و نەوت وبەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ و چەند ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی تیایدا بەشدارن، وا بڕیاریشە کۆبوونەوەکان سبەینێش 5/8 بەردەوام دە‌بن‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.