نوێنەراتی حکومەتی هەرێم لە سوید کار بۆ گەرانەوەی ئەو کوردانە دەکات کە لە سوید بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیریان خواردوە.
له راگهیهندراوێكی نوێنەراتی حکومەتی هەرێمی كوردستان له سوید هاتووه، ئاگاداری هەموو ئەو خوشك و برا کوردستانیانەی لە سوید وڵاتانی تری سکەندەناڤیا چاوەڕێێ گەڕانەوە دەکەن بۆ هەرێمی کوردستان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بە هەوڵ و هەماهەنگی نوێنەرایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دەرەوە و دەزگای گواستنەوەی سوید، بڕیاردراوە بە ڕێکخستنی گەشتێکی ئاسمانی لە پایتەختی ستۆکهۆڵمەوە بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە ڕێکەوتی 2020/5/13 .
بۆ زانیاری زیاتر و هەر پرسێکی تایبەت بە گەشتەکە ، تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی خوارەوە:
23 33 33 - 08
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.