جێگری سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندی جوانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌یه، گوتیشی ئه‌و كاته‌ی به‌رێز مامۆستای عه‌بدوڵڵای قه‌سرێ له تاسوجه شه‌هید ده‌كرێت ئه‌و كاته‌ش پارتی په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی .
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دوا کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بوو بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر چوار پەرلەمانتار رایگەیاند: هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵ تەنها لەسەر سکاڵای سەرۆکی حکومەت نەبووە، بەڵکو چەندین سکاڵای دیکەی هه‌بووه كه ئاراسته‌ی داداگان كراوه گوتی: ناکرێت پەرلەمانتار لە ترافیک بدات و بڵێ من پارێزبەندیم هەیە نابێت پۆلیسی هاتووچۆ رێگری له من بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من په‌رله‌منتارام.
هێمن هەورامی ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان جارێكی تر ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه خۆمان پێش هه‌موو كه‌سێكی تر پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی یاسا و رێنمایی و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بین.
هێمن هەورامی گوتیشی هه‌ندێ روونكردنه‌وه به رای گشتی به خه‌ڵكی كوردستان بده‌م ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ کردوومانە پابەندبوونە بە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمان و جێبەجێکردنی یاساکان و بەدەر لەوە هیچ شتێکی دیکەمان نەکردووە.
هەورامی گوتیشی، ئەو پەرلەمانتارە دەتوانێت بەڵگەکانی خۆی بخاتەڕوو لەبەردەم دادگا، دوای سەلماندنی بەڵگەکان دەتوانێت بێتەوە پەرلەمان و بە ئامادەبوونی لایەنەکانی دیکە متمانە وەربگرێتەوە.
گوتیشی ئه‌وه‌ی ئێمه گوێمان لێده‌بێته‌وه كه گله‌یی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت په‌رله‌مانتار له سه‌رووی یاساوه نییه ئێمه له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی كه كاری یاسا دانان به دواداچوون ده‌كات، بۆ نموون ئه‌و به‌رێزه‌ی كه ئێستا ئه‌مرۆ ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به ده‌ست هێنا پارێزبه‌ندی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه به‌پێی په‌یره‌و مافی خۆیه‌تی پرسیار ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بكات له خولی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان زیارتر له 200 پرسیار ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كراوه ره‌نگه 100 پرسیاریان پرسیاری ئه‌و به‌رێزه بووبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافێكی په‌یره‌وی خۆیه‌تی مافی به‌دواداچوونیه‌تی هیچ كه‌سێك له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانێت رێگری له‌م بابه‌ته بگرێت.
هێمن هه‌ورامی راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه به كاك سۆران عومه‌ر ده‌ستی پێكردووه نه به كاك سۆران عومه‌ریش كۆتایی تێدێت، دوو هێزی سیاسی گه‌وره‌یی ئه‌م وڵاته‌ین، په‌یوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌تایبه‌تی به‌رێز له‌گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ قۆناغی پێش راپه‌رین ده‌گه‌رێته‌وه.
هێمن هه‌ورامی گوتیشی ئه‌و كاتانه‌ی باره‌گاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌حمه‌د ئاوا (gps) ئه‌درا به هێزی تر بۆ ئه‌وه‌ی لێیان بدرێت به بیانووی ئه‌وانه كه به‌شێكن له ئه‌نسار ئه‌و كاته پارتی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ هه‌بووه.
هه‌ورامی گوتیشی ئه‌و كاته‌ی به‌رێز مامۆستای عه‌بدوڵڵای قه‌سرێ له تاسوجه شه‌هید ده‌كرێت ئه‌و كاته‌ش پارتی په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی .
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: ئه‌و كاته‌ی به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر قه‌نجوغه‌ی لای دوكان به گرتن ئه‌درێت ئه‌و كاته‌ش پارتی په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.