بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 6 نه‌خۆشی په‌تای كۆرۆنا چاكبوونه‌وه، هه‌ر هه‌مان رۆژ 5 نه‌خۆشی دیكه چاكبوونه‌وه‌و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشته 11 كه‌س.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی چاكبونه‌ته‌وه پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان بۆ كراوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بووه‌و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه‌و له ئێستاشدا كۆی گشتی چاكبووه‌كان گه‌یشتووه‌ته 189 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.