وەزارەتی تەندروستیی عێراق (63) حاڵەتی تووشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و (24) تووشبووش چاکبونەوە.
وەزارەتى تەندروستى عێراق (63) حاڵەتى نوێى توشبووى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات زۆرینەى توشبوەکان لە بەغدان و پێنج حاڵەتیش لە کەرکوک تۆمارکراوە.
لە راگەیندراوێکدا وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراق ئەوە دەخاتەڕوو، کە لە (24) کاتژمێرى رابردودا (63) حاڵەتى توشبوو بە کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە بەجۆرێک؛ (33) توشبوو لە بەغدا، (25) لە بەسرە و پێنج حاڵەتیش لە پارێزگاى کەرکوک تۆمارکراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، کە ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە و جگە لەوەش (24) توشبوی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوەکراون.
راشیدەگەیەنێت، کۆى ژمارەى تووشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق گەیشتوەتە (2543) حاڵەت و لەو ژمارەیەش (102) توشبوو گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.