Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 05:18

عه‌ره‌فات که‌ره‌م: ئێمه‌ پشتگیری به‌ربژێره‌کانی یه‌کێتی بۆ وه‌زیری داد ده‌که‌ین‌

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: ئێمه‌ پشتگیری به‌ربژێره‌كانی یه‌كێتی بۆ وه‌زیری داد ده‌كه‌ین‌
کوردستان TV
#7
100%


عه‌ره‌فات كه‌ره‌م رایگه‌یاند:  له‌ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كه ئه‌وان زۆر نیگه‌ران بوون كه‌ به‌ربژێری یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زیری داد ده‌رنه‌چووه‌.

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له‌ باره‌گای بارزانی بۆ كوردستان تی ڤی سه‌باره‌ت به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازم ئاماژەی بەوە کرد، كه ئه‌وان زۆر نیگه‌ران بوون كه‌ به‌ربژێری یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زیری داد ده‌رنه‌چووه‌ و ده‌نگی پێنه‌دراوه گوتیشی ئێمه‌ پشتگیر به‌ربژێره‌كانی یه‌كێتی بۆ وه‌زیری داد ده‌كه‌ین‌.

گوتیشی پێویسته‌ یه‌كێتی یه‌ك ده‌نگبێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ له‌ ده‌ست كورد نه‌چن.

له‌باره‌ی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌ پشكی پارتییه‌ عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتی  پارتی دیموكراتی كوردستان پێویستی به‌ ده‌رفه‌تێكه‌ تا كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان بكات.

شەوی رابردوو کابینەکەى مستەفا کازمى لە پەرلەمانى متمانەى وەرگرت، بەڵام دوو وەزارەت کە پشکى کوردن کاندیدەکانیان پەسند نەکران، کە ئەوانیش دەرەوەو داد بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.